ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت به لێدوانێکی دەنگی ئەمەریکا روونکردنەوەیەک دەدات

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت به لێدوانێکی دەنگی ئەمەریکا روونکردنەوەیەک دەدات
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت به گفتوگۆیەکی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوه:



ئەمەش دەقەکەیەتی:



"وتەبێژێک بەناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە



بەڕێز لاھور تاڵەبانی بەرپرسی زانیاری، کە بەھەڵە بە بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ناوی ھاتووە، لە دوا لێدوانیدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریکا چەند ئاماژەیەکی لەبارەی پرۆسەی پڕچەککردنی پێشمەرگە خستووتەڕوو، کە لێدوانەکەی لەبارەی ھێنان و دابەشکردنی چەک ھیچ پەیوەندی بە پۆستەکەی ئەو نییە. ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، کە لە دابەشکردنی چەکدا ناعەدالەتی ھەیە.

دیارە کاک لاھور ئاگاداری پرۆسەی ھێنانی چەک بۆ پێشمەرگە نییە و نازانێت تەنیا وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی وەرگرتن و دابەشکردنی چەک بەسەر یەکەکانی پێشمەرگە دەکات، ھیچ حزب و لایەنێک بۆی نییە دەست وەربداتە ناو پرۆسەی وەرگرتن و دابەشکردنی چەک. بێگومان رێگە نادرێت ھیچ کەس و لایەنێک بە ھەوڵ و لێدوانی نابەجێ بوار بۆ بە حزبیکردنی پرۆسەی ھێنان و دابەشکردنی چەک خۆش بکات. وەزارەتی پێشمەرگە تاکە لایەنی بەرپرسە بۆ سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیە."
Top