به‌لاغى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ى به‌شداریكردن له حكومه‌تى عێراق
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانی كوردستانی به ئاماده‌بوونی شاندی دانوستانكار له‌و گیروگرفتانه كۆڵینه‌وه كه پێوه‌ندییان به پێكهێنانی كابینه‌ى حكوومه‌ته‌وه هه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و قبووڵ نه‌كردنی ئه‌و ئیستیحقاقاتانه‌ى له كاغه‌زى دانوستانه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێ كراوه له كاتی دیالۆگه‌كاندا، له‌وانه‌یش ئه‌و پرسه ئاڵۆزانه‌ى كه پێوه‌ندییان به سه‌رله‌نوێ ئاسایی كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی به‌ها دیموكراسی و ته‌وافوقی نیشتمانییه‌وه هه‌یه كه له بنه‌ماكانی پرۆسه‌كه‌ن.
سه‌ركردایه‌تی كوردستانی كه پشتیوانی خۆی بۆ راسپاردنی به‌ڕێز عه‌بادی و ئاماده‌بوونی بۆ به جدی هاریكاری كردنی ده‌ربڕی له نه‌هێشتنی ئه‌و دژوارییانه‌ی كه ڕێ له پێكهێنانی حكوومه‌تى هاوپشكی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری ده‌گرن، بۆی ده‌ركه‌وت كه شانده‌كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ڕاسپێرراو به پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌وپه‌ڕی نه‌رمی و هاریكارییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لأ كرا له‌گه‌ڵ قبووڵ نه‌كردنی به‌ده‌نگه‌وه‌چوون له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی لایه‌نی كوردستانی. شانده‌كه به‌سه‌رسوڕمانه‌وه بینی ئه‌و نووسراوه‌ى به‌ڕێز عبادی راده‌ستی په‌رله‌مانی كردووه هیچ كام له‌و خاڵانه‌ى تێدا نییه كه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه و له‌گه‌لأ هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا پێكه‌وه داڕێژراون.
بۆیه به‌هه‌نگاوهه‌ڵهێنان له به‌ته‌نگه‌وه‌بوونی ئه‌وه‌ى وڵات له ته‌نگژه‌ى نیشتمانی ده‌ربهێنرێت و له‌سه‌ر بانگهێشتی دۆستان و هاوپشكان له پرۆسه‌ی سیاسی، سه‌ركردایه‌تی كوردستانی بڕیاری دا به‌شداری له حكوومه‌تدا بكات و سێ مانگ مۆڵه‌تی پێ بدات بۆ دڵنیابوون له پابه‌ندبوونی به‌رانبه‌ر به پرسه‌كانی هه‌رێم به‌پێى ئه‌م ئاراستانه‌ى خواره‌وه. یه‌ك؛ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌و به‌رنامه پێشنیاركراوه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بادییه‌وه پێشكه‌ش كراوه‌و بخرێته وتووێژ‌و تاوتوێ كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕگانه‌ى تێ بخرێت كه ده‌بنه هۆی كۆكردنه‌وه‌ى كۆششه‌كان و سه‌رخستنی حكوومه‌ت و رێ گرتن له له‌باربردنی و ده‌ست پێ كردنی دیالۆگ له نێوان به‌شداربووانی حكومه‌ت بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وى به‌رنامه‌كه له ماوه‌ى سێ مانگدا.
دوو؛ ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری له دیاری كرنی پشكی كورد له وه‌زاره‌تكان و ته‌رخان كردنی ئه‌وه‌ى له‌گه‌لأ ڕۆڵیاند ده‌گونجێت. سێ؛ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی فیدراڵى و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنی میكانیزمی پێدانی پشكی هه‌رێم له بودجه له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك پاش پێكهێنانی كابینه‌ى حكوومه‌ت و ناردنی پشكی هه‌رێم هی مانگی یه‌ك تا مانگی هه‌شتی ساڵى دوو هه‌زارو چوارده. چوار؛ تاوتوێ كردنی بابه‌تی نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنی داهات و چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێرراوه‌كانی له‌مه‌ڕ نه‌وت و غاز له نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى و هه‌رێم له ماوه‌ی سێ مانگدا. پێنج؛ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ى له‌باره‌ى (ماده‌ی سه‌دو چل، پێشمه‌رگه، ئاسانكاری له‌مه‌ڕ فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، دیموكراسی و ته‌واوكردنی بنیاتنانی فیدراڵى، ڕه‌چاوكردنی هاوسه‌نگی، جیاكردنه‌وى ده‌سته‌ڵاته‌كان و سه‌ربه‌خۆییان، چۆنیه‌تی بڕیاردان) ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه. شه‌ش؛ ده‌ست پێ كردن به پێدانی به‌شه پاره‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلووله‌وه. سه‌ركردایه‌تی كوردستانی بڕیاری گونجاو وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه دیاره‌كراوانه‌دا پابه‌ندی نه‌نوێنرێت.
