دانپێدانانی ئەو باوەژنەی لە هەولێر منداڵەکەی کوشت
رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رايگه‌یاند: "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاری هه‌ولێره‌وه ژنێك ده‌ستگیركراوه، كه هه‌ستاوه به كوشتنی منداڵێك و برینداركردنی یه‌كێكی تر".
رائید كاروان وتی: "له كۆمه‌ڵگای شاوه‌س ئه‌و ژنه كوڕێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (م.) كه ته‌مه‌نی چوار ساڵه به‌لێدان كوشتووه".
وتیشی: "هاوكات كچێكی هاوسه‌ره‌كه‌شی كه ناوی (ر.) و ته‌مه‌نی دوو ساڵه به لێدان بریندار كردووه".
