پێنچ نمرە دەبەخشرێتە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان
لەو بارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی(فوئاد عەلی سمایل) ڕاگەیاند: "بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان (باوک، دایک، ھاوسەر، کچ، کوڕ، خوشک و برا) بۆ پێشکەشکردنیان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە:
* بەخشینی (5) پێنج نمرە لە کۆنمرەی دەرچوونی بەکالۆریۆس بە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان (باوک، دایک، ھاوسەر، کچ، کوڕ، برا و خوشک)، بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا/ ماستەری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015). واتە ئەوانەی کە کۆنمرەیان لە (60) یان زیاترە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، بەو مەرجەی کە بەڵگەی فەرمیی پەسندکراو لەلایەن وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانەوە پێشکەش بکەن کە کەسوکاری شەھید و ئەنفالکراوەکانن.
* مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ ئەو خوازیارانە بۆ خوێندنی ماستەر، ھەمان مەرجە گشتییەکانن بەپێی ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا، جگە لە مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی، کە ئەگەر خوازیارەکە لە خوێندنەکە وەرگیرا، دەبێت لە ساڵی یەکەمی خوێندنی ئەکادیمی دا ئەو مەرجە دەستەبەر بکات.
