گەشتی حاجییانی کوردستان بۆ چەند رۆژێکی دیکە دواخرا
مەریوان نەقشبەندی، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند: "دەستەی حەجی عێراق پێیان راگەیاندووین رێوشوێنی حاجییان و گرێبەستی بە کرێگرتنی شوێنی مانەوەیان لەشاری مەدینە لە سعودییە تەواونەبووە، لەبەر ئەوە سەفەرەکەیان بۆ چەند رۆژێک دوادەکەوێ".
بڕیارە بۆ ئەمساڵ 3654 حاجی سەفەری حەج بکەن، مەریوان نەقشبەندی راشیگەیاند سەرجەم ئەو حاجییانە ڤاکسینی دژی نەخۆشییە گوازراوەکانیان بۆ کراوە.
سەبارەت بە کاتی سەفەرەکەیان. نەقشبەندی پێشبینیکرد لە 11ی ئەم مانگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو مەدینەی عەرەبستانی سعودییە بەڕێ بکرێن.
رووداو
