وەزیری بەرگریی ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە هێرشە ئاسمانییەكانمان بۆ سەر داعش
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەك هەیگڵ وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەگەڵ وەزیری بەرگریی جۆرجیا، لە تبلیسی پایتەختی ئەو وڵاتە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان چەك هەیگڵ رایگەیاند "پاراستنی بەنداوی مووسڵ-مان بەلاوە گرنگ بوو، لەبەرئەوە بۆردوومانەكانمان چڕكردبووەوە بۆ سەر چەكدارانی داعش لەو شوێنە، تاوەكو نەتوانن زیان بە بەنداوەكە بگەیێنن".
هەیگڵ، داكۆكیشی لە هێرشەكانی ئەمریكا كرد بۆ سەر داعش و گوتی "هاوپەیمانێتییەكەی ئەمریكا بۆ لێدانی تیرۆر سەركەوتووەبووە و بەردەوام دەبین لە هێرشە ئاسمانییەكانمان".
ئامانجەكانی هێرشەكانیشی روونكردەوە و گوتی "هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر پێگەكانی داعش لە عێراق بۆ دابینكردنی ئارامییە".
رووداو
