لە دوو گوندی بناری چیای زەردك هێزەكانی پێشمەرگە 32 چەكداری داعشیان كوشت و بەدیل گرت

لە دوو گوندی بناری چیای زەردك هێزەكانی پێشمەرگە 32 چەكداری داعشیان كوشت و بەدیل گرت
بەرپرسی میحوری باشیك ئاشكرای کرد: دوای ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی زێرەڤانی لە مێحوەری باشیک لە دوو قول هێرشیان بۆ مولگە و بارەگاكانی چەكداری داعش کرد، دوای شەرێكی چەند كاتژمێری توانیان 6 گوند بە تەواوی كونترۆل بكەن ژمارەیەك چەكدار بكوژن و بەدیل بگرن .



بەرپرسی میحوری باشیك، حەمید ئەفەندی، بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی لە كاتژمێر 5 ی بەرەبەیانی هێزەكانی پێشمەرگە و زێرەڤانی لە دوو قولە هێرشیان کردە سەر چەكدارانی داعش لە بناری چیای زەردك و گوندەكانی " كانی كەوان" و "باعەدر" و "ئەسقوف" لە دیوی بناری چیای باشیكیش گوندەکانی "پیرحەلان" و "بیر بەنك" و "قوپان" زەنجیرە چیای زەردك بە تەواوی كونترۆل کرد.



حەمید ئەفەندی، گوتی: هاوکات لەگەڵ كونترۆل كردنی ئەو ژمارە گوندە هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندی ئەسقوف دەستیان بە سەر كوگایەك چەك و تەقەمەنی و چوار تۆتومبیلی مێگزەمین دا گرت.



بە پێی ئەم هەواڵە، لەو هێرشەی ‌هێزی پێشمەرگەدا لە گوندەکانی "ئەسقوف" و "كانی كەوان" 28 چەكداری داعش کوژراون تەرمەكانیان لە ئەو دوو گوندە جێماوە و هێزەکانی پێشمەرگە 4 چەكداریشیان بە دیل گرتووە .
Top