خورماتوو.. هێرشێكی داعش تێك شكێندرا و چوار چەكداریشیان كوژران

 خورماتوو.. هێرشێكی داعش تێك شكێندرا و چوار چەكداریشیان كوژران
ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە و هێزێكی میلیشیای شیعە بەرپا كرد، لە ئاكامدا تێك شكێندران و چوار چەكداریشیان كوژران.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی یەنیكجە لە سنووری قەزای خورماتوو، چەكدارانی داعش هێرشێكیان بەرپا كرد، بەڵام هێزی پێشمەرگە و هێزێكی میلیشیای شیعە ڕووبەڕوویان بوونەوە و تیرۆریستان تێك شكێندران.

رائید (فارووق) گوتیشی، لە ئاكامی ئەو شەڕەدا چوار چەكداری داعش كوژراون، لەگەڵ كوژرانی حەوت ملیشیای شیعە و برینداربوونی سێی دیكەیش.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، ملیشیاكانی شیعە سەری دوو چەكداریان بڕیوە و تەرمەكانیان سوتاندوون و سەرەكانیشیان بۆ سەربازگەی خۆیان بردوونەتەوە.
Top