وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هادی عامری: سەرت دای لەبەرد

 وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هادی عامری: سەرت دای لەبەرد
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی لێدوانەکەی هادی عامری دەداتەوە و دەڵێ سەرت دای لە بەرد و ١٥ ساڵی دیکە بیر لەوە بکەنەوە شەڕی پێشمەرگە بکەن.

ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی گوت:" پێشمەرگە بووتە وردی سەر زمانی گشتی جیهان و کەسی بۆی نییە بێریزی بەرامبەر بکات."

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە دەڵێ عامری رەنگە لە کەرکووک سەرخۆش کرابێ بۆیە وا قسە دەکات.

ئەو دەشڵێت:”هادی عامری سەرپەرشتی میلیشیکان دەکات و بۆچوونی گوزارشتە لە حکومەت و سەرپەرشتیاری میلیشیاکانە”

هەروەها بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێ:”سوپای عێراق دەبێ ١٥ ساڵی دیکە بیر لەوە بکاتەوە سوپای عێراق شەڕی پێشمەرگە بکات ”

هەروەها گوتیشی:” هادی عامری سەری یای لەبەرد و گومان دەکەم لە کەرکووک سەرخۆش کرابێ”

ئەنوەری حاجی عوسمان داواشیکرد کە ئیدارەی کەرکووک داوای لێبورد بکات کە ئەو “گڵاوە” چووەتەوە کەرکووک.









رووداو
Top