پۆلیسی ئینتەرپول تۆمەتبارێک لە هەولێر دەستگیردەکات

 پۆلیسی ئینتەرپول تۆمەتبارێک لە هەولێر دەستگیردەکات
پۆلیسی ئینتەرپول لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە تۆمەتبارێکی داواکراوی نێودەوڵەتیان لە هەولێر دەستگیرکردووە و رادەستی وڵاتی سوید کراوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس تۆمەتبار(ن . ها) شەوی چوارشەممە لە عەینکاوە لە هەولێر دەستگیرکراوە و تۆمەتبارە بە مامەڵەکردن لەگەڵ مادەی بێهۆشکەر و داواکراوە لەلایەن سویدەوە.

راگەیەندراوەکەی پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هەرێمی کوردستان و ئاسایش دوای تەواوکردنی رێکاری یاسایی تۆمەتبار رادەستی سوید کراوە.

ئەو تۆمەتبارە لە عەینکاوە دادەنیشت و بۆ کۆمپانیا ناوخۆییەکان کاریکردووە و هەڵگری رەگەزنامەی سویدیە.







رووداو
Top