سێ هێرشی تیرۆریستان تێكشكێندرا
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی په‌یامنێر كه‌وتوون له شه‌وی رابردووه‌وه تا به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، تیرۆریستان له سنووری گونده‌كانی دیر ئه‌حمه‌د و یه‌نگیجه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دووز له پارێزگای سه‌لاحه‌دین سێ‌جار هێرشیان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه هێناوه و له هه‌رسێ هێرشه‌كه‌یاندا تێك‌شكاون و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی باشووری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی زاب و شنێت فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له 40 كوژراو برینداریان هه‌یه به تایبه‌ت له بۆردومانكردنی یاریگه‌ی حه‌ویجه كه مۆلگهیهكی سه‌ره‌كی تیرۆریستانی داعشه له باشووری كه‌ركووك.
