به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سێناتۆر كارڵ لێڤن سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌ربازی له سێناتی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منیه‌كانی عێراق و كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هاوبه‌شی عێراقی فیدراڵ كرا. پاشان مه‌سرور بارزانی وێڕای به‌خێرهینانی شاندی میوان بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك باراك ئۆبامای به وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی بۆ پاراستنی كوردستان به بڕیارێكی بوێر نرخاند و جه‌ختی كرده‌وه، په‌ره‌سه‌ندنه‌كان فراوانكردنی جوگرافیای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌خوازن.
له‌باره‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌م شه‌ڕه پێویستی به هه‌وڵی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پڕچه‌ككردن و مه‌شقكردن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه و گوتی: بۆ ئه‌م شه‌ڕه ئێمه پێویستیمان به چه‌كی قوڕس و مه‌شق و یارمه‌تی دارایی هه‌یه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: له ئاكامی كه‌مته‌رخه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له لێدانی ئه‌و گرووپه به‌ربه‌رییه، بۆشایی دروست بوو، بۆیه خاوخلیسكی بژارده‌ی دروسته نییه، كه جیهانی ئازاد پێشكه‌شی بكات. هه‌روه‌ها باسی له بوونی ئه‌و هه‌زاران تیرۆریسته بیانیانه‌ی ناو داعش و مه‌ترسیه‌كانی كرد و رایگه‌یاند، هه‌زاران تیرۆریستی بیانی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به داعش روویان له ناوچه‌كه كردووه و دواجار ئه‌وانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كانیان به وڵاتانی ئهوڕووپاوهش.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد و له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دیالۆگ و رێوشوێنه‌كان كۆكبوون، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ دابینكردنی هاوكاری زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌یانگرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر په‌له‌كردن له چاره‌سه‌ری گرفتی Tier 3 كرا و سێناتۆر لێڤن هاوڕا بوو، كه پێویسته ئه‌مه زوو چاره‌سه‌ر بكرێت.
