حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی هادی عامری ده‌داته‌وه
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ KNN رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه له ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پاشه‌كشه ناكات، ده‌شڵێت: "پاشه‌كشه‌كردنی پێشمه‌رگه ته‌نیا به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت".
ئه‌م وتانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له كاتێكدایه، كه هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری كه‌ركوك و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند: "رێگه ناده‌ین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق، له ناوچه جێناكۆكه‌كان بمێننه‌وه".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "هیچ بڕیارێك نییه بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سوپای عیراق نه‌یتوانی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بپارێزێت، بۆیه هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی چووه ئه‌و ناوچانه.
وتیشی: "سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆیان هه‌یه فه‌رمان به پێشمه‌رگه بده‌ن و قسه‌كردن له‌سه‌ر جوڵه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه به‌های نییه".
خه‌ندان
