ئەلبانیا 22 ملیۆن پارچە چەک بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

 ئەلبانیا 22 ملیۆن پارچە چەک بۆ پێشمەرگە دەنێرێت
حکومەتى ئەلبانیا رایگەیاند بە ئامانجى هاوکاریکردنى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەى چەکدارانى سەر بەدەوڵەتى ئیسلامى ناسراو بە داعش، حکومەتى ئەلبانیا دەستیکردووە بە رەوانەکردنى چەک و تەقەمەنى بۆ باشووری کوردستان.

حکومەتى ئەلبانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "رەوانەکردنى چەک لەلایەن حکومەتى ئەلبانیا وەڵامدانەوەى داواکاریى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایە بۆ وەستاندنى پێشڕەوى رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى ناسراو بە داعش کە ئێستا دەستى بەسەر شارى موسڵدا گرتووە".

هەروەها لەبەیاننامەکەدا هاتووە: "بەشى یەکەمى ئەو چەک و تەقەمەنییانەى لەلایەن حکومەتى ئەلبانیاوە رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت، 22 ملیۆن پارچە چەکى جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت وەک کڵاشینکۆف و 23 هەزار مووشەکى قەبارە جیاواز".

دواى دەرکردنى مەسیحییەکانى شارى مووسڵ و کوشتوبڕکردن و ئاوارەکرنى ئێزدییەکان و گیرخواردنى نزیکەى 130هەزار کەس لەسەر چیاى شەنگال، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هاتە دەنگ و بە مەبەستى وەستاندنى هێرشی چەکدارانى داعش بڕیارى وەشاندنى گورزى ئاسمانى دژى بنکەو بارەگاکانى ئەم رێکخراوە دەرکرد، سەرەڕاى هاوکارى مرۆییش زۆربەى وڵاتانى ئەوروپا و رۆژئاوا ئامادەییان نیشاندا لە پێناو بەرەنگاربوونەوەى چەکدارانى داعش بە چەک و تەقەمەنى هاوکارى هێزى پێشمەرگە بکەن.






رووداو
Top