فڕۆكەیەكی ئەمریكی كۆبوونەوەیەكی داعش دەپێكێ
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ساڵح میرانی، فارماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار ، شەوی رابردوو نزیكەی 100 چەكداری گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) لە ماڵێكدا لەگەڵ ئەمیرەكانیان كۆبوونەتەوە بۆ ئامادەكاریكردنی ئەنجامدانی هێرشێكی گەورە، بەڵام فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمریكی هێرشی كردووەتە سەریان و بۆردوومانی كردوون.
بەپێی ئەو زانیارییانە، كۆبوونەوەكە شەوی رابردوو لە ماڵی كەسایەتێكی گەورەی ئەو ناوچەیە بەناوی (فیراز الجربا) كە ماڵەكەی دەكەوێـتە نێوان سەنتەری ناحیەی رەبیعە و عیوانات كە سەر بە قەزای تەلەعفەرن، بەڕێوەچووە، هەروەها سەرجەم چەكدار و ئەمیرەكانیش كوژراون.
رووداو
