سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: یاساکانی بودجه‌ی حزبه‌كان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی په‌سه‌ندكردن
بەگوێرەی لێدوانێکی تارق جەوهەر، راوێژکاری راگەیاندنی په‌رله‌مانی كوردستان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو یاسای ژماره چواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان و یاسای ژماره پێنجی یاسای پێدانی بودجه‌ی حزبه‌كانی له 31-8-2014په‌سه‌ندكرد.
راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان رایگەیاندووە هه‌ردوو یاساكه دوای بڵاوبوونه‌وه‌یان له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان، دەچنە واری جێبه‌جێكردن.


رووداو
