بازاڕی چەكفرۆشانی هەولێر داخرا
ژمارەیەك چەكفرۆشی نێو بازاڕەكە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێریان راگەیاند: سێ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانەوە ئاگاداركراینەوە ئیدی بازاڕەكە دابخەن و كڕین و فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی لەو بازارە قەدەغەكراوە و ئەو کەپرانەی بۆ كڕین و فرۆشتنی چەك بەكار دەهێنران تێكدراون.
چەكفڕۆشانی هەولێر داخستنی ئم بازاڕەیان بۆ رەوشی ئێستا عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووتەوە گەڕاندەوە. دوای ئەم رەوشە، ژمارەیەكی زۆر چەكی سوپای عێراق كەوتە دەست تیرۆرستانی داعش و هاووڵاتیان مەدەنی و بازاڕی كڕین و فرۆشتنی چەك زیاتر گەرم بووە و رۆژانە دەیان هاووڵاتی بۆ كڕینی چەك روویان لە بازاڕی چەكفرۆشانی هەولێر دەكرد.
جێی ئاماژەیە، بەپێی فەرمانێكی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نابێت ئەو چەكانەی لەلایەن سوپای عێراقەوە بەجێماون لە دەستی هاووڵاتیاندا بێت و پێویستە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بگەڕێنەوە.
