ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان له ڕه‌وشى وه‌به‌رهێنان ده‌كۆڵیته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاریگه‌ریى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و قه‌یرانى دارایى و بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه، له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان و ئه‌و پڕۆژانه‌ى بواره جیاجیاكانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر جێبه‌جێكردندان، تاوتوێ كران و، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه تازه‌یه‌ى ئابوورى و دارایى له هه‌رێمى كوردستان كرا، به شێوه‌یه‌ك كه پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌له بكرێت له په‌سه‌ندكردنى یاساى ده‌سته‌ى نیشته‌جێكردن؛ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى ڕێنماییى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون و پێدانى مۆڵه‌ت به پرۆژه‌كان به‌پێى یاساى ده‌سته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌ست پێبكه‌نه‌وه كه تا ئێستا هه‌موویان به‌هۆى په‌سه‌ندنه‌كردنى ئه‌م یاساوه، وه‌ستاون، به شێوه‌یه‌كیش كه بارى داراییى كه‌مده‌رامه‌تان ڕه‌چاو بكرێت و سوودمه‌ندى پله یه‌ك له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون، كه‌مده‌رامه‌تان بن.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان هه‌روه‌ها بڕیارى دا ڕێنماییى تایبه‌ت به پێدانى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى مافیان هه‌یه داواى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ڕێك بخرێته‌وه، به تایبه‌تى بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ده‌یانه‌وێ له یاساى وه‌به‌رهێنان سوودمه‌ند بن. بۆ ئه‌مه‌ش بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌ك به یه‌كى پرۆژه‌كان له بوارى پیشه‌سازى، گه‌شتیارى و كشتوكاڵیدا بچێته‌وه و بڕیاریان لێ بدات.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان لیژنه‌یه‌كى دیكه‌ى پێك هێنا بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌ك به یه‌كى داواى ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بچێته‌وه كه به هۆى ڕه‌وشى ئێستاى ئابوورى و داراییى هه‌رێمى كوردستانه‌وه زه‌ره‌مه‌ند بوون و، داوایان كردووه ماوه‌ى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كانیان بۆ درێژ بكرێته‌وه، چونكه ئه‌م ماوه‌یه نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست كار بكه‌ن و پرۆژه‌كانیان دوا كه‌وتوون. ئه‌م لیژنه‌یه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه یه‌ك به یه‌كى كه‌یسى كۆمپانیاكان ساغ بكاته‌وه و ڕێ بگرێت له‌وه‌ى به قۆستنه‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه، بازاڕ له لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه قۆرخ بكرێت.
