هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چوونە نێو سلێمان بەگ
بە گووتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئاسایشی دووز؛ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق چوونە نێو شارەدێی سلێمان بەگ، بەڵام بە تەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ڕائید فاروق ئەحمەد، بەڕیوەبەری ئاسایشی دووز بە پەیامنێری ڕاگەیاند؛ ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چوونە نێو شارەدێی سلێمان بەگ، بەڵام بەهۆی ئەوەی تیرۆریستانی داعش بەشێکی زۆر لە شاردێیەکەیان بۆمبڕێژ کردووە، شارەدێکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تەقە لە هەندێک گەڕەک بەردەوامە.
بە گووتەی فاروق ئەحمەد، چەکدارەکانی داعش کوژراوێکی زۆریان لێ بەجێماوە بەڵام بە هۆی قوڕسی شەڕەکە دیار نییە ژمارەیان چەندە.
