چەكدارانی داعش حسێنیەی ( زین عابدین )ی شیعە مەزهەب لە باشیك دەتەقێنێتەوە
سەعید مەمموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی (14 )ی (پ_د_ك) لە موسڵ بە ( ئاژانسی هەوالی پەیامنێر )ی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ بە هۆی شەر و پێكدادانی نێوان گروپی ئەفسەرانی ئازاد و چەكدارانی داعش لە گەرەكی موسڵی نوێ ( 5 ) چەكداری داعش كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون .
گوتیشی: كاتژمێر ( 8 )ی ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی یەكشەمە چەكدارانی داعش خەلكی گوندەكە ئاگادار دەكەنەوە لە مالەوە بێنە دەرەوە كە حسێنیەی شیعە مەزهەب بە ناوی ( زین عابدین ) لە گوندی باجر بووقی سەر بە شارەدێی باشیك تەقاندەوە .
ئەو بەرپرسەی راگەیاندن گوتیشی لە كاتی چاندنی بومبی چێنراو لە سەنتەری شارەدێی باشیك بومبێك بە دەستیانەوە دەتەقێتەوە ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران و بریندار بوون بەڵام تا ئێستا بە تەواوی نازانرێت چەندە ، بەڵام لە رێگای دووربینەوە دەبینرێت ژمارەیەك ئەمبولانس دێتە شوێنی رووداوەكە كوژراو بریندارەكان بۆ پارێزگای موسڵ دەبران .
مەمموزینی گوتیشی، لە ئێستادا چەكدارانی داعش خەریكی چاندنی بۆمبن لە شەقامە گشتیەكان ، چونكە وورەی چەكدارانی داعش بە تەواوی دابەزیووە لە ترسی هێرەكانی پێشمەرگە بۆ سەر بارەگا و مولگاكانیان .
