والى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ سلێمان به‌گ كوژرا

والى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ سلێمان به‌گ كوژرا
به‌ گوێره‌ى سه‌رچاوه‌ییه‌كى ئه‌منى، له‌ ناحییه‌ى سلێمان سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین له‌ شه‌ڕو پێكدادانێكى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش، والییه‌كى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ كوژرا.

به‌پێى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكرد، له‌ ناحییه‌ى سلێمان به‌گ شه‌ڕێكى سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌ تیرۆریستییه‌كانى داعش روویداو له‌ ئاكامدا والی رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌و ناحییه‌یه‌ كوژرا كه‌ ناوى مه‌سعه‌ب مه‌حمود عه‌بدولعه‌زیزه‌ و به‌ ئه‌بو تییبه‌ ناسرابوو و هه‌ڵگرى ناسنامه‌ییه‌كى یه‌كێك له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانه‌.
Top