هەزار خێزانی ئاوارەی شەنگال هاوكاری جۆراوجۆر دەكرێن
رۆژی 31/8/2014 تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری دهۆك كۆمەك و یارمەتی و خۆراكییان بەسەردا دابەش دەكات لە هەڵمەتێكدا لەشارۆچكەی زاویتە هەستان بە دابەشكردنی خۆراكی وشك بەسەر 2000 هەزار خێزانی پەنابەری شەنگالدا, هەروەها لە باجی كەنداڵاش 500 خێزان كۆمەك كران, پێداویستیەكانیش بریتیوون لە (برنج, ئارد, نیسك, شەكر, زەیت, پاقلەمەنی, دۆشاوی تەماتە و شەعریە).
لە شارۆچكەی شەقڵاوەش بەپێی خشتەیەكی یەك مانگی دەستكراوە بە دابەشكردنی خۆراكی مانگی دووەم بەسەر 7 هەزار خێزانی پەنابەردا كە رۆژانە 1500 خێزان بەشە خۆراكی مانگێكی تەواو وەردەگرن كە بریتییە لە 72 كیلۆگرام لە خۆراكی جۆراوجۆرو لەقوتونراو. لەلایەكی دیكە لە كەمپی بەحركە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لەرێگەی خواردنگەیەكەوە دوو ژەم خواردن بۆ زیاتر لە 3200 كەس دروست دەكات و بەسەریاندا دابەشی دەكات, لەلایەكی دیكە لە هەڵمەتێكدا دەستكرا بە دابەشكردنی دۆشەك و بەتانی و بالیق و چەكمەچە و تایت و خاولی و لایت شەخن و ترمزی ئاو و پاككەرەوە بەسەر 100 خێزاندا كە تازە هاتبونە نێو كەمپەكە.
لەلایەكی دیكە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە خواردنی گەرم بۆ هێزەكانی پشتیوانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی (باشیك، مەخمور, پۆلیسی گوێڕ, فەرماندەیی گەرمیان) دروست دەكات, بۆ ئەمڕۆش خواردنیان بۆ 2300 پێشمەرگەی هێزی پشتیوانی دروستكرد و لەرێگای تیمی تایبەتەوە.
رەوانەی میحوەرەكان دەكرێ.
