پێشمەرگە سێ گووندی سەر بە ئامرلی کۆنترۆڵکرد

 پێشمەرگە سێ گووندی سەر بە ئامرلی کۆنترۆڵکرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشی هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە بۆ سەر ئامرلی دەستیپێکرد، کە ماوەی 80 رۆژ زیاترە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش گەمارۆی خستۆتەسەر دانیشتووانەکەی.

پەیامنێری رووداو لە بەرەکانی جەنگ رایگەیاند، کە هێزی پێشمەرگە تاوەکو ئێستا گووندەکانی غەماس، حەبەش و خەسەدەلی لە دەوروبەری ئامرلی کۆنترۆڵکردووە.

پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، کە پێشمەرگە و سوپا زیاتر بەرەو ئامرلی پێشڕەوی دەکەن و چەکدارانی داعش پاشەکشەدەکەن.








رووداو
Top