لە هێرشی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێڕاق پێنج گوند لە دەستی داعش ڕزگار کران
پەیامنێری ڕادیۆ و ئاژانسی پەیامنێر لە کەرکوک پێی ڕاگەیاندین؛ لە هێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری دووز، پێنج گوندی حەسیە، لوقوم، مەسایا، سیرات و ئەلبوحەسەن لە دەستی داعش ڕزگار کراون.
بە پێی زانیارییەکان لەو شەڕە دا پێشمەرگەیەک و حەوت سەربازی سوپای عێراق شەهید بوون و سێ پێشمەرگە و هەشت سەربازی عێڕاقیش بریندار بوون.
