فڕۆكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له ئامرلی داعشی بۆردومان كرد
له‌مباره‌وه گوته‌بێژ به ناوی په‌نتاگۆن، نارك رایت گووتی: سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانی به‌م هێرشه ئاسمانییه‌دا بۆ سه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش كه گه‌مارۆی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئامرلی شیعه نشینیانداوه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م هێرشه‌دا هاوكاری له فڕۆكه به‌ریتانی، فه‌ره‌نسی و ئوسترالیایی وه‌رگرتووه و هاوكات له‌گه‌ل بۆردومانكردنی مۆڵگه‌ی داعش یارمه‌تی و كۆمه‌كی مرۆیشیان بۆ خه‌ڵكی ئامرلی خستۆته خواره‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه شارۆچكه‌ی ئامرلی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش گه‌مارۆ دراوه و هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ل هێرشی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراقی بۆ شكاندنی گه‌مارۆكه‌ی سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
به‌پێی زانیارییه‌كان له ئێستا زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئامرلی له گه‌مارۆی چه‌كدارانی داعش.
