كوردی عێراق له هه‌وڵی فراوانكردنی ئۆتۆنۆمیه‌كه‌ی دایه
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، عێراقی نقومی ناو ته‌نگژه كرد، بووه هۆی هێنانه‌خواره‌ی خێرای نوری كامیل ئه‌لمالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكای گه‌ڕانده‌وه عێراق، كه دوو ساڵ زیاتره به‌جێی هێشتووه.
به‌ڵام ئێستا به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئۆباما به‌ته‌واوی دان به ئه‌نجامێكی دیكه‌ی گرنگ ده‌نێن: كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێشتا به‌فه‌رمی به‌رهه‌ڵستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، سیاسه‌تێكی كۆنی چه‌ند ده‌یه‌یه و به‌دوای ئه‌وه‌یه ناوچه‌كه له ئاڵۆزی زیاتر به‌دوور بگرێ و توركیا و عێراق و ئێران نه‌وروژێنێ، ئه‌و سێ وڵاته‌ی، كه كه‌مینه‌یه‌كی گه‌روره‌ی كوردیان هه‌یه.
به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و كورد ده‌ڵێن: په‌لاماره‌كانی داعش به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی جوگرافیای سیاسی عێراقی گۆڕی، به كرده‌نی زۆربه‌ی زۆری كوردستانی عێراق له ته‌واوی ناوچه‌ی شیعه‌نشین دابڕاوه و بووه هانده‌ر تا كورد ئۆتۆنۆمیه‌كه‌ی فره‌وان بكات.
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئیداره‌ی ئۆباما، كه گورزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌نجامدا بۆ پاراستنی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له دژی په‌لاماره‌كانی داعش، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد" پێشبینیه‌كه‌ی" كه كورد به‌شداری له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات.
داواكاری كورد بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی عێراقیدا فره‌وانه و مافی فرۆشتنی نه‌وتی خۆیان و كڕینی چه‌ك و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان" ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم" له‌خۆده‌گرێ. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی میكانیزمی نوێ بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر "خراپ به‌كارهێنێكی ده‌سه‌ڵات" له‌لایه‌ن سه‌ركرده نوێكانی به‌غداوه.
هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سرور بارزانی له دیدارێكیدا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه گوتی: له‌ناخه‌وه هه‌موو كوردێك ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، هه‌تا ئێمه له‌ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا بمێنینه‌وه، بێگومان ئێمه له به‌شداریكردن له پێكهێنانی حكوومه‌تدا ده‌بینه توخمێكی بناینه‌ر. به‌ڵام ده‌بێ حكوومه‌تێكی هاوبه‌ش بێت و وه‌ڵامی داواكاری كورد بداته‌وه.
كه‌واته حكوومه‌تی هاوبه‌ش و بنكه‌فره‌وان داواكاری كورده و هه‌ندێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه ئه‌مه له ئۆتۆنۆمیه‌كی ته‌واو نزیكیان ده‌كاته‌وه، له‌وانه‌یه دواجار بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیش دابنێ.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی: كورد...، من پێموانییه ئه‌وان پاشه‌كشه بكه‌ن.
به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی له وه‌ڵامی پرسیاری ئاخۆ ئیداره‌ی ئۆباما وه‌ك حه‌تمیه‌ك سه‌یری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، گوتی: پێموایه جارێ زووه باس له‌مه بكرێ، یه‌كێك هه‌رچۆنێك بیر له‌و پێشبینییه بكاته‌وه، ئێستا كاتی روودانی نا سه‌قامگیرییه‌كی دیكه نییه. هه‌روه‌ها زیاتر گوتی: ئه‌م رێگه‌یه‌ی ئێمه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه پێویسته سه‌ره‌تا ئێمه ئاگره‌كه دامركێنینه‌وه، پاشان بیر له ئاینده‌ی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه و یارمه‌تیده‌ره باڵاكانی سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵێك ده‌كه‌ن، كه كورد له‌ناو عێراقێكی یه‌كگرتوودا بهێڵنه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو له ئیفتیتاحی واشنتۆن پۆست‌دا جۆزێف بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه پێویسته سوننه، كورد و شیعه حكوومه‌تێكی نوێ پێكبهێنن له‌سه‌ر بنه‌مای "كاراكردنی فیدرالیزم" و نووسیویه‌تی: یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق سه‌لامه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ هاوبه‌شی یه‌كسان له داهات بۆ پارێزگاكانی عێراق هه‌بێت و رێگه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كانی عێراق بدرێ بنیادی ئاسایشی ناوخۆ پته‌وبكه‌ن.
ئه‌مجۆره ته‌رتیباته له‌وانه‌یه هه‌ندێ داواكاری كورد بۆ ئۆتۆنۆمی چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ش دوورتر ده‌ڕۆن و ده‌ڵێن: ئه‌وانه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا نایه‌نه چاره‌سه‌ر و له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی له به‌غدا پێویست به دانوستاندنی چه‌ند مانگی، ئه‌گه‌ر به ساڵ نه‌بێت، بكات.
كورد زۆر پشتیوانیان له‌ناو كۆنگرێس و له‌ناو به‌رپرسه‌كانی پێشودا هه‌یه، وه‌ك جه‌نه‌ڕاڵ جێیمس جۆنز، راوێژكاری پێشوی ئه‌منی قه‌ومی، كه ئێستا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی بزنسكاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كوردستانه. مانگی رابردوو له واشنتۆن میوانداری دوو به‌رپرسی باڵای كوردی كرد: فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه كوڕی مه‌سعود بارزانی یه گوتی: ئیداره‌ی ئۆباما به فه‌رمی هه‌رگیز هێمای به‌وه نه‌كردووه، كه ئاماده‌ی پشتیوانیكردنه له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد.
هه‌ندێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كورد دووچاری ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی ئابووری و ئه‌منی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌دوای سه‌ربه‌خۆیی فه‌رمی بن. به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده گشتگیرییه‌كانی ناو حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كورد له‌و داهاته‌ی پێویستیانه بۆ چه‌سپاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌یان كورتی بلیۆنان دۆریان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ته‌نها پشت به‌و نه‌وته ببه‌ستن كه به‌رهه‌می ده‌هێنن و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له عێراقه‌وه وه‌رنه‌گرن.
هه‌رچه‌نده كورد دڵنیان كه ده‌توانن چاودێری ئاسایشی خۆیان بكه‌ن له‌پاش ئه‌وه‌ی داعش له مانگی حوزه‌یران دووه‌م گه‌وره شاری عێراق "مووسڵی" گرت و هێزه‌كانی عێراقیش تێك‌شكان، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له مانگی ئاب چه‌كدارانی گرووپه سوننیه‌كان خستیانه سه‌ر هه‌ولێر، كوردی تووشی سه‌رسوڕمان كرد و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه حكوومه‌تی كوردستان پێویستی به یارمه‌تی ده‌ره‌كییه.
به‌رپرسانی كورد ده‌ڵێن: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رباری گورزه ئاسمانییه‌كانی هه‌ماهه‌نگیشی كرد بۆ گه‌یاندنی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی بچووك به كورد له وڵاتانی ئه‌وڕووپای رۆژهه‌ڵاته‌وه. به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن:( تا ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تۆپ و زرێپۆش و چه‌كی قوڕسی به كورد نه‌داوه، كه داوایان كردووه) و نزیكه‌ی 200 كۆماندۆی دژه‌تیرۆری حكوومه‌تی عێراق رۆڵیان هه‌بوو له گرتنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵدا، كه یه‌كه‌مجاره هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و پێشمه‌رگه به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕ بكه‌ن!
ئێران و پێكهاته‌ی عه‌ره‌بیش له عێراق به‌رهه‌ڵستی سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ده‌وڵه‌تداری پشت به پشتیوانی توركیا ده‌به‌ستێ.
ساموئێل برانه‌ن، ئه‌ندامی باڵای سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی گوتی: بۆچوونێكی رۆمانسیانه هه‌یه ده‌رباره‌ی توانای دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه، كه ئێستا بۆته پلانی به‌دیل بۆ عێراقێكی یه‌كگرتوو. هه‌ر كه‌سێك ئاگای له مێژووی گه‌لی كورد بێت، پێت ده‌ڵی ئه‌وه باشترین رێگه‌یه بۆ خۆ دوورخستنه‌وه‌ت له ده‌یه‌كی پڕ له ململانێ.
تا ئێستاش، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگانه، كورد ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌ره‌و ئۆتۆنۆمیه‌كی گه‌وره‌تر و له‌وانه‌یه سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕۆن.
دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی ئینستیوتی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ولێر، دانه به‌وه‌دانا، كه تا ئێستا كورد پشت به پشتیوانی دارایی و سه‌ربازی به‌غداوه ده‌به‌ستێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد به‌شداریش بكات له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له به‌غدا، سه‌ركرده‌كانی كورد خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردیان هه‌ر به زیندوویی لا ده‌مێنێته‌وه به‌هۆی بانگه‌شه كردن بۆ ریفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی.
دلاوه‌ر گوتی: به یه‌كسانی له‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌وته‌كه ده‌ڕوات و كورد ده‌ستبه‌رداری كاركردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی نابێت.
مه‌سرور بارزانی دووپاتی كرده‌وه، كه هاشوهوشی داعش له عێراق به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی دینامیكی سه‌ربازی و سیاسی له وڵات گۆڕی و گوتی: واقیعێكی نوێ له‌ئارادایه، ئێستا ئێمه حكوومه‌تێكی نا كارامان له به‌غدا هه‌یه، ئێمه ده‌وڵه‌تی تیرۆریستیمان له ناوچه‌ی سوننه‌نشین دا هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌رێمێكی ئارام و بوژاوه‌شمان له كوردستان هه‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی داعش مووسڵی گرت، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به خێرایی جولایه‌وه بۆ تۆكمه‌كردنی ده‌سه‌ڵات له سنووره‌كانی كوردستان به شاری كه‌ركووكه‌وه‌ش. كورد ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، كه پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه‌یان نییه بۆ حكوومه‌تی عێراق و ریفراندۆم له‌م ناوچانه ده‌كه‌ن، كه ئاخۆ وه‌ك پارچه‌یه‌ك له كوردستان ده‌مێننه‌وه. مه‌سرور بارزانی گوتی: ئێمه پێمانوایه ده‌بێ په‌له له پرۆسه‌كه بكرێ و به خێرایی ریفراندۆمێك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێرانه‌وه رووبدات.
سه‌رچاوه:
The new York times
