وەزیری پەروەردە: کاتی دەوانی خوێندن دواناخرێت
ئەمڕۆ پشتیوان ێادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست، تەوەری کۆنگرەکە تایبەت بوو بە رەتکردنەوەی ئەو ھەواڵانەی گوایە کاتی دەوامی خوێندن لە قوتابخانەکان دوا دەخرێت، جەختی لەوە کردەوە کە کاتی دەوامی قوتابی و خوندکارییەکان لە ١٠/٩/٢٠١٤ وەک ساڵانی پێشوو دەبێت و کاتی تاقیکردنەوەی ١٢ ئامادەیی لە ٢١/٩/٢٠١٤، ئەم بڕیارانەش باش وردبوونەوە بووە.
ئاماژەی بەوش کرد: ھەر بڕیارسەپاندنێک لە ھەر جێگەیەک جێگای قبول نییە و وەزارەت بە بشتبەستن بە ئەرکی ئیداری خۆی و پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکانی خۆی دەدات.
روونیکردەوە: لە سنووری پارێزگای دھۆک بەھۆی ئەوەی لێقەوامانی ئەو بارودۆخەی دوایی لە ھەندێک قوتابخانە نێشتەجێ بوون، ھێج کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی خوێندنی نابێت.
سەبارەت بە مووچەش وەزیری پەروەردە گوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی دوپات کردەوە کە مووچەی ھیج فەرمانبەرێک نافەوتێت، جەختی لە قەیرانی مووچە کردەوە.
حەوت ھەزار قوتابخانە لە کوردستان ھەن و تەنھا ٧٠٠ قوتابخانە لێقەوماوانی تێدا نێشتەجێن باسی لەوە کرد وەک دڵنیا کردنەوەیەک ھیج کۆسپێک رێگا ناگرێت لە خوێندن و پیرۆزبایی دەسپێکی خوێندن لەسەرجەم قوتابی و خوێندکارەکان کرد و لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا پلانی باشتر لە رێگایە بۆ چارەسەری ھەر ئەگەرێک و باشترکردنی رەوشی پەروەردە لە سەرجەم بەشەکانی ئاستی خوێندن.
