ڕاگهیهنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی گرتهی چەند پێشمەرگەیەک
لە ڕاگەیهندراوەکەدا ھاتووە، "ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش وێنەی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان پێشان دەدرێت کە بە ھەڵە ژمارەیەک پێشمەرگە ڕێگەیان بزر کردبوو و ھەندێکیان بە برینداری کەوتبوونە دەست تیرۆریستانی داعشهوه و ڕەفتاری نهشیاو و نامرۆڤانەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەم جۆرە ڕەفتارانە نیشانەی ترسنۆکی و بەدڕەوشتیی داعشن و پابەندنەبوونیان بە ھەموو بەھا ئاسمانی و مرۆڤییەکان دەردەخات."
راگەیندراوەکە هاوکات جهختی کردووهتهوه، "بە گشت لایەک ڕادەگەیهنین کە زۆر بە وردی چاودێریی ھەموو جۆرە جموجۆڵ و ڕەفتارێکی سەرانی ئەم تاقمە سەرلێشێواوە و ئەو کەسانە دەکەین کە ھاوکار و یارمەتیدەری داعشن. ھەر مەترسییەک لەسەر ژیانی ئەو پێشمەرگانە بێت زۆر گران لەسەر داعش و ھاوکارانیان تەواو دەبێت."
