پێشمەرگە بەتەواوی عەینزالەی كۆنترۆڵكرد
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەو ناوچەیە رایگەیاند، كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ناوچەی عەینزالەی بەتەواوی كۆنترۆڵكردووە. جەختیشیكردەوە كە تەواوی بیرە تەوتییەكانی عەینزالە كەتوونەتەوە دەست پێشمەرگە.
پەیامنێری رووداو ئەوەشی ئاشكراكرد، كە هێزی پێشمەرگە ئێستا بەرەوە زوومار پێشڕەوی دەكات.
عەینزالە كە سەر بە پارێزگای مووسڵە ، یەدەگە نەوتییەكەی بە یەك ملیار بەرمیل نەوت مەزەندە دەكرێت و ئێستا رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 20 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.
کێڵگە نەوتی عەینزالە، بە دووری 80 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری مووسڵ و لە ساڵی 1939 دۆزراوەتەوە، ئەو کێڵگە نەوتە رووبەرەکەی بچووکە و 16 کیلۆمەتر درێژە و 4 کیلۆمەتر پانە.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 2ی ئابی 2014، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە سنووری نێوان قەزای تەلەعفەر و شنگال دەستیپێکرد و دوای كشانهوهی هێزهكانی پێشمهرگه، داعش دهستیان بهسهر تهواوی قهزای شنگالدا گرت، بۆ رۆژی دواتریش زوومماریان گرت و دەستیان بەسەر کێڵگە نەوتەکانی عەینزالە و بەتمەدا گرت.
رووداو
