ھاوپەیمانیی نیشتیمانی له نێو خۆیاندا ڕێک کەوتوون.. شاندی کوردیش لهگهڵیاندا کۆ دهبێتهوه
بەپێی راگەیهندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی(ئیبراھیم جەعفەری)، دوێنێ ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری خۆیان کۆ بوونەتەوە و تێیدا لەبارەی کارنامەی حکوومەت بۆ چوار ساڵی داھاتوو، رێک کەوتن و بڕیاریش وایه ئەو کارنامەیە بخهنە بەردەم لایەنەکانی دیکە.
لە راگەیهندراوەکەدا، داوا لەلایەنەکان کراوە کە پاڵێوراوەکانیان بۆ پۆستە وەزارییەکان بەپەلە پێشکەش بکەن.
لەلای خۆشیەوه گوتەبێژی شاندی دانوستانکاری کوردی (فریاد رەواندزی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ماوەی دوو رۆژە ھیچ کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام نەداوە و بڕیاره ئەمڕۆ بەرنامەیەک دابنێین بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکاندا لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کۆ ببینهوه.
