پێشمەرگە ژمارەیەك گوندی دیكەی بەنداوی موسڵی كۆنترۆڵكرد
بەپێی ئەو سەرچاوەیە كە لە فەرماندەیی هەڵگوردەوە قسەی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو دەكرد ، هێزەكانی پێشمەرگە گوندەكانی : بەدریێ ، سوفەیە، خان سوفەیە ، تەڵگەڕان ، تاجیك و بارزانۆكا و تەعتۆكایان كۆنتۆڵكردووە.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو ، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی بەرفراوانیان لە ناوچەی زوممار و رەبیعە دەستپێكرد و پێشڕەوی پێشمەرگە بەردەوامە .
رووداو
