دووز... ئاسایش ھەوڵێکی ترسناکی تیرۆریستان پۆچەڵ دەکاتەوە
ڕائید فاروق ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی دووز بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری گڵابە لەلایەن مێردمنداڵێکەوە دێتە نێو شارۆچکەی دووز کە باری گەچی پێبووە و پرسیاری گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەکە دەکات پاش گەیشتنی زانیاری بەھێزەکانمان توانیمان دەست بەجێ ڕێگری لەو ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرە بکەین و شۆفێرەکەی دەست گیر بکەین پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەرکەوت بە بڕی ٢٠٠ دۆلار ھێناویەتی بۆ شارۆچکەکە و شارەزایی نەبووە لە دۆزینەوەی گەڕەکی عەسکەری.
گووتی " ئەو شۆفێر ھیچ زانیاریەکی نیە دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرە و بۆیە لە پێش نەخۆشخانەی شارۆچکەکە وەستێنرا و دواتر بردومانە ناوچەی ئاوسپی بۆ ئەوەی لە ھاووڵاتیان دوری بکەینەوە خۆشبەختانە ھیچ مەترسیەکی لەسەر نەماو ئێستە تیمەکانی تەقەمەنی شاری کەرکووک ھاتوون بۆ تەقاندنەوەی .
ئاماژەی بەوەکرد " تیرۆریستان ھیچ کارێکیان بەدەستەوە نەماوە ئێستا لە ڕێگەی منداڵەوە دەیانەوێت کردەوەی تیرۆریستی دژ بەھاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام بدەن .
