کەرکووک ... ھێزی زیاتر دەنێردرێتە گەڕەکە عەرەب نشینەکان

کەرکووک ... ھێزی زیاتر دەنێردرێتە گەڕەکە عەرەب نشینەکان
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ڕایگەیاند" بەھۆی زۆری کوشتنی تاکەکەسیەکان و بەتایبەت کوشتنی سەرۆکی عەشیرەتی لھێب لیژنەی ئەمنی بڕیارماندا ھێزی زیاتر ڕەوانەی گەڕەکە عەرەب نشینەکان بکرێت .



لیوا ھەلۆ نەجات بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " بەھۆی زۆربوونی کوشتنی تاکەکەسیەکان لە گەڕەکە جیاوازەکانی شارەکە و بەتایبەت دوای کوشتنی شیخ کەریم فەدعۆس سەرۆکی عەشیرەتی لھێب کە ئەمرۆ لە سەر ڕێگەی بەغدا لە نزیک پارکی یاری تیرۆرکرا وەکو لیژنەی ئەمنی پارێزگای کەرکووک بڕیارماندا ھێزی زیاتر ڕەوانەی گەڕەکە عەرەبیەکان بکرێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان لەو ھێرشە تیرۆریستیانە بپارێزین و ھەوڵبدەین ئەو کەسانە دەستگیر بکەین کە ھەڵدەستن بەتەقە کردن لە ھاووڵاتیانی شارەکە.
Top