بەشی زۆری بەرپرسە سەربازییە ئەمریكییەكان بە كاركردن لەگەڵ پێشمەرگە ئاسوودەن نەك سوپای عیراق
هەروەها لاندیز گوتی : لەگەڵ بوونی بارودۆخێكی زۆر خراپ بۆ ئێزیدییەكان و هەڵكشانی داعش، ئەمە دەبێتە دەرفەتێك بۆ كوردستان بۆ بەدەستهێنانی هاوكاری نێودەوڵەتی، بەدڵنیاییەوە ئەمەش زەحمەتە لە ئێستادا، لەبەر ئەوەی تەواوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شەكەت بووە بەدەست كێشەكانی كۆماری كۆنگۆ و سوریا و لوبنان و ئاوارەكان لە توركیا و ئەردەن، كەواتە ململانێیەكی زۆر هەیە بۆ بەدەستهێنانی هاوسۆزی نێودەوڵەتی، بەڵام ئێستا ئەمریكا بەڵێنی داوە بۆ رێگرتن لە پێشڕەوی داعش هاوكاری كوردستان بكات، بۆیە گرنگە كوردستان وێنەكان بگوازێتەوەو رۆژنامەنووسانی جیهان بێنێتە كوردستان، ئەمەش گرنگترین كارە كە پێویستە حكومەت بیكات و كارئاسانییەكی زۆر بۆ رۆژنامەنووسە نێودەوڵەتییەكان بكات، بۆ ئەوەی بێنە سەرجەم شارە گەورەكان و بیانگەڕێنن و پاسیان بۆ دابین بكەن و كارئاسانییان بۆ بكەن، بەتایبەتی رۆژنامەنووسانی تەلەفزیۆنەكان، چونكە ئەمریكا پێویستی بە بینینی وێنەی نەهامەتییەكانە، ئاشكرایە خوێندنەوە لە بارەیانەوە شتێكە و بینینی وێنەكان شتێكی دیكەیە، بۆیە خەڵكی رۆژئاوا و ئەمریكا پێویستیان بەوەیە وێنەكان ببینن لەبارەی ئەوە روودەدات لە شنگال و ئاوارەكانی دهۆك و شوێنەكانی دیكە، پێویستیان بەوە هەیە گوێیان لە چیرۆكەكانیان بێت و وەرگێڕ بۆ كەناڵەكانی تەلەفزیۆنی هەبێت.
شایانی باسە جۆشوا گوتی: ئەمریكا لایەنی كوردی گرت و كوردەكانی وەك شەریك هەڵبژارد، ئەمەش ساتەوەختێكە بۆ پێشمەرگە بۆ ئەوەی پیشانی بدەن بەتوانان و ئەگەر پیشانی بدەن كە توانای ئەوەیان هەیە شنگال بگرنەوە و بیپارێزن و مامەڵە لەگەڵ ئاوارەكاندا بكەن بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و تۆڵە لە شەڕكەرە عەرەبەكان نەكەنەوە كە دەستگیریان دەكەن و بەخشندە بن لەگەڵ ركابەرە عەرەبەكانیاندا، ئەمە وا دەكات ئەمریكا بە شێوەیەك بیر بكاتەوە كە پێیوابێت ئەمانە ئەو كەسانەن كە دەمانەوێت كاریان لەگەڵدا بكەین.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە 990
