پێشمەرگە بەڕێوەبەری راگەیاندنی داعشی كوشت
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە دەوروبەری جەلەولا چەكدارانی داعشیان بە هاوەن تۆپباران كردووە، لە ئاكامدا بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی (ئەبو ئەنس ئەلعێراقی) ودوو لە هاوكارانی كوژراون.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی جەلەولا زۆرینەی دەروازەكانی كۆنتڕۆڵ كردوون و لە جەلەولا نزیك بوونەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی داعش بۆمبێكی زۆریان داناوە، هێزی پێشمەرگە تاوەكو ئێستا نەچووەتە ناو جەلەولاوە.
