پێشمەرگە هێرشێکی داعشیان لە شنگال تێک شکاند.. (ئەسەد شەمەری) لەو شەڕەدا کوژرا

 پێشمەرگە هێرشێکی داعشیان لە شنگال تێک شکاند.. (ئەسەد شەمەری) لەو شەڕەدا کوژرا
لە سنووری قەزای شنگال، ھێزەکانی پێشمەرگە ھێرشێکی چەکدارانی تیرۆریستی داعشیان تێک شکاند و، لە ئاکامدا ئەمێرێکی داعش کوژرا و لە مووسڵیش بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە ژمارەیەک چەکداریان کوژران.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە سنووری قەزای شنگال چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و تێک شکێندران، لە ئاکامدا ئەمیرێکێ داعش بە ناوی(ئەسەد شەمەری) و چەند چەکدارێکی دیکەیان کوژران."
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی، "ھەر ئەمڕۆ لە مووسڵ جەدیدە، بۆمبێک بە چەکدارانی داعشدا تەقییەوە و، لە ئاکامدا ژمارەیەک چەکداریان کوژران."
ئەوەشی خستەڕوو، چەکدارانی داعش ئەمڕۆ لە مووسڵ بە بیانووی گوازتنەوەی 30 بریندار بۆ سووریا بڕێکی زۆری پارە و زێریان گوازتووەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.
(مەموزینی) زیاتر گوتی:، لە بناری چیای زەردکیش فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ بە سەختی مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە، بەڵام زیانەکان نەزانراون.
Top