ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ى پرۆتۆكۆلى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین له‌سه‌ر فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و تا كاتى دابینكردنى خانوو و شوێنى مانه‌وه بۆ وه‌زیران و ئه‌و به‌رپرسانه‌ى حكوومه‌ت كه له شوێنه‌كانى دیكه‌وه هاتوونه‌ته هه‌ولێر، ئه‌ركى نووسینگه‌ى ئێمه بووه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك ئه‌و به‌ڕێزانه به شێوه‌یه‌كى كاتى و تا ئاماده‌بوونى شوێنى مانه‌وه‌یان له هۆتێله‌كان بحه‌وێنینه‌وه، بۆیه چه‌ند ڕۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌ك میوانى ئاساییى حكوومه‌ت له هۆتێل ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه ڕاست نین كه گوایه ڕۆژانه بڕه پاره‌یه‌كى زۆر بۆ مانه‌وه‌یان خه‌رج كرابێت.
شێرزاد ئازاد سولتان
به‌رپرسى نووسینگه‌ى پرۆتۆكۆل
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
25ى ئابى 2014
