سەرۆكایەتیی هەرێم یاسای ڕێكخستنی خۆپێشاندانی ڕەت كردەوە

 سەرۆكایەتیی هەرێم یاسای ڕێكخستنی خۆپێشاندانی ڕەت كردەوە
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت و بە مەبەستی زیاتر رێكخستنەوە و پاراستنی ئاساییشی شار و شارۆچكەكانی هەرێم و داخستنی هەر كەلێنێك كە رەنگە لەلایەن دوژمنانەوە بەكار بهێنرێت بۆ كاركردنەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان یاسای ڕێكخستنی خۆپێشاندانەكانی ڕەت كردەوە.

دوای ئەوەی بە ڕێككەوتنی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان، بڕگەكانی یەكەم و سێیەم و چوارەم لە ماددەی یەكەمی یاسای ڕێكخستنی خۆپێشاندانی هەموار كرایەوە و بڕگەی شەشەمی بۆ زیاد كرا و بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێردرا بە مەبەستی پەسەندكردنی، بەڵام سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپێی بڕیاری ژمارە (2) لە بڕگەی (یەكەم)-ی ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)-ی ساڵی 2005-ی هەمواركراو و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت و بە مەبەستی زیاتر رێكخستنەوە و پاراستنی ئاساییشی شار و شارۆچكەكانی هەرێم و داخستنی هەر كەلێنێك كە رەنگە لەلایەن دوژمنانەوە بەكار بهێنرێت بۆ كاركردنەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لە كاتیكدا كە تووشی هێرشێكی دڕندانەی دوژمن بووینەتەوە، بڕیاری دا بە: رەتكردنەوەی یاسای ژمارە (3)-ی ساڵی 2014 یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای رێكخستنی خۆپێشاندان لە هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە (11)-ی ساڵی 2010.
Top