لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیاری بەرزكردنەوەی موچەی پێشمەرگە دەكات

لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیاری بەرزكردنەوەی موچەی پێشمەرگە دەكات
لە دانیشتنی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كە دانیشتنێكی نائاساییە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان پێشنیار دەكات موچەی پێشمەرگە بۆ پێنج مانگ بكرێتە 700 هەزار دینار.



لە راپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە كە لە ئێستادا پێشمەرگەكانی پلە یەك و نایب عەریف و عەریف موچەكانیان لە 550 هەزار دینار تێناپەرێت. ئێمەش بەهۆی ئەو دۆخە نا هەموارەی كە هاتووەتە پێشەوە، پێشنیار دەكەین موچەی پێشمەرگە بۆ مانگەكانی 8 و 9 و 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ، موچەی پێشمەرگە پلە نزمەكان كە ژمارەیان 90 هەزار پێشمەرگەیە بكرێتە 700 هەزار دینار و بۆ هەر پێنج مانگەكە 50 ملیار دیناری پێویستە كە دەكاتە نزیكەی 45 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پێنج مانگەكە.



لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیشەوە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئاگادار كرانەوە كە ئەو پیشنیارە شوێنی هیچ بریارێك ناگرێتەوە.
Top