كۆبونەوەی نا ئاسایی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد
لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوپاسی ئەو ووڵاتانەی كرد كە بەدەم داواكەی سەرۆكی هەرێمەوە هاتوون و هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە.
یوسف محمد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند؛ كۆبونەوەی ئەمرۆ لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بووەو كۆبونەوەكە سەبارەت بەرەوشی ئاوارەكان و هێزەكانی پێشمەرگەیەو سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داواكەی لاپەسەند بووەو لەكۆبونەوەكەدا راپۆرتی لیژنەكانی مافی مرۆڤ، نەزاهە، ناوخۆ و پێشمەرگە و تەندروستی تاوتوێدەكرێت و بریاری پێویستیان لەسەر دەدرێت.
لە دانیشتنەکە دا سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان؛ راپۆرتێکی لە سەر دۆخی كوردستان و ئاوارەكان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم پێشکەش کرد.
سۆران عومەر لە ڕاپۆرتەکە دا پێشنیارێكی یازدە خاڵی بەمەبەستی چارەسەركردن و بەدەنگەوەهاتنی ئەو گرفتانە خستە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و گووتی: پێویستە لە ماوەیەكی کورتدا لیژنەیەكی یازدە کەسی بۆ گەلاڵە کردنی چەند راستییەك لەبارەی ئەو دۆخەدا پێکبهێنرێت و ماوەی پێكهێنانی ئەو لیژنەیە لە دە رۆژ زیاتر نەبێت.
RW
