حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كێشه‌ى به‌نزین و سووته‌مه‌نى تاوتوێ ده‌كه‌ن
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌ردوولا له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن و پێكه‌وه چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزنه‌وه كه له ئه‌نجامى ڕه‌وشى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و قه‌یرانى داراییه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى به درێژى باسى له بارودۆخى داراییى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه، له‌گه‌ڵ سنوورداریى سه‌رچاوه‌كانى دیكه‌ى دارایى، وایكردووه حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و گرفتى داراییى گه‌وره ببیته‌وه و نه‌توانێت وه‌ك پێشتر خه‌رجییه‌كان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشینه‌كانى پڕۆژه‌كان دابین بكات كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى كارو‌بارى فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان دروست كردووه.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه چاوخشاندنه‌وه‌ى ورد به داهات و خه‌رجییه‌كاندا پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى ئه‌وله‌ویه‌تێك خه‌رجییه‌كان وه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان و خه‌رجیى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان دابین بكرێت، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێم چاوخشاندنه‌وه‌ى پێویستى به‌م بوارانه‌دا كردووه. ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌م ڕه‌وشه وایكردووه حكوومه‌تى هه‌رێم نه‌تونێت سووته‌مه‌نى و به تایبه‌تیش به‌نزین وه‌ك جاران به نرخێكى پشتیوانیكراو بداته هاووڵاتیان، به‌ڵام بارودۆخه‌كه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بودجه له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێت.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان خشته‌یه‌كى ئه‌و پشتگیرییانه‌ى حكوومه‌تى خسته ڕوو كه بۆ دابینكردنى نه‌وتى سپى، سووته‌مه‌نى بۆ وێسته‌گه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، پتشتیوانیكردنى پرۆژه ستراتیژییه‌كان، كارگه‌كان و پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان، پرۆژه بازرگانى و گه‌شتیارییه‌كان، دابینى كردوون. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى به‌رده‌وام بێت چونكه سه‌رچاوه‌ى دیكه هه‌بووه بۆ دابینكردنى مووچه. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌م له چوارچێوه‌یه‌دا ستراتیژى حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه له جیاتى گازۆیل گازى سروشتى بۆ وێسته‌گانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌كار بهێنێت.
لاى خۆیه‌وه لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى ئه‌ركى چاودێریكرنى حكوومه‌ت، وه‌ك تیمێكیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان و به‌تایبه‌تى كێشه‌ى نرخ و كوالیتیى به‌نزین بدۆزنه‌وه. دواى گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لیش بڕیار درا له چه‌ند ڕۆژى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه ساز بكرێت و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان میكانیزمى پشكنینى كوالیتیى به‌نزین هه‌ر له هێنانیه‌وه تا ده‌گاته به‌كاربه‌ر ئاماده بكات.
كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیارێكى دیكه‌ى لێكه‌وته‌وه، وه‌ك "به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ڕێنماییه‌كى ورد دابڕێژرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى وه‌گرتنى ڕێكارى یاسایى و لێچێپینه‌وه له‌وانه‌ى سه‌رپێچى له كوالیتیى به‌نزیندا ده‌كه‌ن. لیژنه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى له ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ كارو‌بارى نه‌وت و گاز، لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، نوێنه‌رێكى وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كارو‌بارى په‌رله‌مان پێك بێت و لانى كه‌م هه‌ر دوو هه‌فته جارێك كۆ ببێته‌وه بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
هه‌روه‌ها تا كۆتاییى مانگى ئه‌یلوولى داهاتوو به هه‌ماهه‌نگیى هه‌ردوولا هه‌ردوو یاساى سه‌ندووقى داهاته نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نیشتمانیى كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنان و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت چاوخشاندنه‌وه‌یان پێدا بكرێت و بخرێته‌وه به‌رده‌م په‌رله‌مان. له‌كۆتاییدا داكۆكى له‌وه كرایه‌وه كه ئه‌م پلان و ڕێكارانه‌ى حكوومه‌ت له دۆسیه‌ى نه‌وتدا، هه‌موویان په‌یوه‌ندارن به بارودۆخى نائاساییى داراییه‌وه و له‌گه‌ڵ ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌دا به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێت.
