مه‌سروور بارزانی: ته‌حه‌ممولی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ بۆ ڕزگاركردنی شنگال دەیکەین
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/8/2014 راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)، پێشوازی له وه‌كیلی میری ئێزدیان(حازم میرته‌حسین به‌گ) و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه پێك هاتبوو له سه‌رۆكی ماڵی ئێزدیان له ئه‌ڵمانیا(تهلیم تۆلان) له‌سه‌ر داخوازی كۆمه‌ڵه و ماڵی ئێزدیان و (پیر ناسر شه‌نگۆ) نوێنه‌ری (قاسم شه‌شۆ).
سه‌ره‌تا وه‌كیلی میری ئێزدیان سڵاو و رێزی میری ئێزدیانی(میر ته‌حسین به‌گ)-ی به (مه‌سروور بارزانی) راگه‌یاند و سوپاسی خۆی به‌و دیداره له‌م كاته پڕكارهدا ده‌ربڕی.
هاوکات (مه‌سروور بارزانی) وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ریدا هات، سه‌ره‌خۆشی له جه‌نابی سه‌رۆك و خۆی و میوانه‌كان و ته‌واوی خه‌ڵكی شنگال كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره‌سات و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی شنگال برینێكی قووڵه و له‌بیر ناكرێ، جه‌نابی سه‌رۆك زۆر به‌و كاره‌ساته نیگەرانە و گوتیشی: "ڕزگاركردنی شنگال ئه‌ركی هه‌ر هه‌موومانه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ ڕزگاركردنی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان و درێخییش ناكه‌ین له دۆزینه‌وه و رزگاركردنی رفێندراوه‌كان."
هەر لە دیداره‌كه‌دا (مه‌سروور بارزانی) باسی له چۆنیه‌تیی په‌لاماردانی شنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش و كه‌موكوڕییه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌و لیژنه‌یه دا كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه بۆ لێكۆڵێنه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان. هاوكات باسی له ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه كرد، كه به‌رگرییان له خه‌ڵكه‌كه كرد و گوتی: "ئه‌و قاره‌مانانه‌ی ماونه‌ته‌وه، جێی شانازیی هه‌موومانن."
هه‌روه‌ها باسی له‌و رێوشوێنانه كرد، كه تا ئێستا گیراونه‌ته به‌ر بۆ هاوكاری و به‌رگریكردن و به‌رنامه‌ی داهاتووی رزگاركردنی شنگال.
دواتر (حازم میرته‌حسین به‌گ) له وته‌یه‌كدا سوپاس و خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشوازییه گه‌رمییه و خه‌مخۆرییه ده‌ربڕی و گوتی: "ئومێدی گه‌وره‌مان به جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) هه‌یه."
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له كاره‌ساته مرۆییه‌كان كرا، كه ئێستا 450 هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی بوونه‌ته كۆچبه‌ر و باس له كاریگه‌رییه ده‌روونییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته كرا.
پاشان سه‌رۆكی ماڵی ئێزدیان له ئه‌ڵمانیا باسی له كار و چالاكییه‌كانی ماڵی ئێزدیان و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان كرد.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا (مه‌سروور بارزانی) باسی له گرینگی و بایه‌خی شنگال كرد و رایگه‌یاند، "ئێمه ته‌حه‌ممولی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ بۆ رزگاركردنی شنگال ده‌كه‌ین و، خۆمان له شنگال جیا ناكه‌ینه‌وه."
