هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناحیه‌ی باقرته و ژماره‌یه‌ك گوندی ئازاد كرد
عه‌قید روكن سه‌لیم سورچی له‌هێزی پشتیوانی یه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتیشی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ستوری میحوه‌ری مه‌خمور به‌ره‌و باقرت پێشڕه‌ویان كرد، له‌لایه‌كی دیكه له كلكه‌ی داره‌بزماره به‌ره‌و پونگینه پێشڕه‌ویان كرد، هێزێكی پشتیوانی یه‌ك ببووه دوو به‌ش بۆ هه‌ردوو به‌ره، پشتیوانی ئه‌و هێزه پیاده‌ی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی قه‌راج و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆنترۆل بكرێت.
ئاماژه‌یدا: له ماوه‌ی دوو كاتژمێردا ناحیه‌ی باقرت و گونده‌كانی ده‌ورویه‌ری كۆنترۆل كرا و كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ئێستادا بارودۆخه‌كه تاراده‌یه‌ك ئاساییه.
روونیكرده‌وه: ئێستا ئێمه تا سنوری پێشتری خۆمان چووینه، واته تا ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر له‌ده‌ست پێشمه‌رگه بووه به‌ر له‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، له‌ون شوێنانه ده‌وه‌ستین، ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی سه‌رووی خۆمانین.
