جەلەولا.. داعش چەکدارە کوژراوەکانی لە یاریگایەکی وەزرشی بە خاک دەسپێرێت

جەلەولا.. داعش چەکدارە کوژراوەکانی لە یاریگایەکی وەزرشی بە خاک دەسپێرێت
بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە شارەدێی جەلەولا، یاریگایەکی وەزرشییان کردۆتە گۆرستان بۆ ئەو چەکدارانەی کەلەشەڕوپێکدادانەکان دەکوژرێن بە تایبەتی سەرکردە گەورە و بیانییەکان.



سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سایتی بەغدادیە نیوزی راگەیاندووە؛ لە شارەدێی جەلەولا، نزیک گەرەکی وەحدە، چەکدارانی داعش یاریگایەکی وەرزشییان کردۆتە گۆڕستان بۆ ئەو چەکدارانەی لە شەروپێکدادانەکان لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکوژرێن.

سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەداوە، لەو گۆرستانەدا زیاتر لە ٣٠ چەکدار نێژراون کە ژمارەیەکیان لە سەرکردەکانی داعشن و بە تایبەتی سەرکردە بیانییەکان, لە ناویانیشدا "ئەبو ئەیمەن جەزائری و مەسعود مغریبی" ھەیە.

زیاتر لە دوو مانگە لە سنووری شارەدێی جەلەولا شەروپێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش بەردەوامەو ھێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە زیانێکی گەورە بە چەکدارەکان لە سنوورەکە بگەیەن و ھاوکات لە بەرامبەریشدا ژمارەیەک پێشمەرگەو شەھیدو برینداربوون.
Top