ئاسایش و پۆلیسی هەولێر چەند کەسیان بە تۆمەتی کوشتن و دزی دەستگیر کردووە

ئاسایش و پۆلیسی هەولێر چەند کەسیان بە تۆمەتی کوشتن و دزی دەستگیر کردووە
بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند چەند کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتن و دزی دەستگیر کردەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وردەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنەکان باس دەکەن.



لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە (باسنیوز)ی گووت: لە چەند رۆژی رابردوودا چەند تاوانبارێکمان دەستگیر کردووە و دانیان بە تاوانەكانیان داناوەو و لە داهاتوویەکی نزیک لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی، وردەكاری تاوانی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكەین.



بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر وردەكاری ئەو تاوانبارانەی ئاشكرا كرد و گووتی: لە نێو ئەو تاوانبارانە تاوانی كوشتن و دزی كردنی هەیە، سێ كەسیان تاوانی كوشتنییان ئەنجامداوە، لەگەڵ چەند كەسێكی تر كە تاوانی دزی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، هەروەها كەسێكیش لە لایەن هێزەكانی ئاسایش دەستگیر كراوە كە فەرمانی گرتنی هەبوو، بەڵام خۆی بە دەستەوە نەدەدا.



ئەو بەرپرسە ئەمنییە دووپاتی كردەوە كە شاری هەولێر بە ئارامی دەمێنێتەوە و ئەوانەی تاوان ئەنجام بدەن دەربازیان نابێت و شار ئارامە و هیچ هێز و كەسێك ناتوانێت ئارامیان تێكبدات، خەڵك دڵنیا دەكەین كە چۆن هەولێر ئارام بووە هەروا بە ئارامی دەمێنێتەوە.







RW
Top