یەكەم كۆبوونەوەی بۆردی جیۆسایدی ئێزیدییەكان بەرێوەچوو

یەكەم كۆبوونەوەی بۆردی جیۆسایدی ئێزیدییەكان بەرێوەچوو
بەمەبەستی كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست و زۆرترین زانیاری لەبارەی جینۆسایدی ئێزیدییەكان ئەمرۆ یەكەم كۆبوونەوەی بۆردی راسپێردراو بۆ ئەو باسە بەرێوەچوو.



وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان، مەحموود حاجی سالح، گوتی: ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئەم بۆردە كە بریتییە لە وەزیراتی شەهیدان و كاروباری كۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و نوێنەرێكی ئێزیدیدییەكان، بەرێوەچووەو تیایدا بریاردرا بە پێكهێنانی لیژنە بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و نێودەوڵەتی كاربۆ ئەو دۆسییەیە بكرێت.



مەحموود حاجی سالح هەروەها گوتی: ئەم بۆردە ژمارە تەلەفۆن و ئیمێلێك رادەگەیەنێت بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە زانیاری كۆبكاتەوە تاوەكو دۆسیەی جینۆسایدی ئێزیدییەكان فراوانتر بكات.



لە رۆژانی 3ی ئەم مانگەوە تاوەكو ئێستاكە بەهۆی نەتەوەیی و ئاینەوە ئێزیدییەكان و كریستیانەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم دەبنە قوربانی، بۆ بزرنەبوونی ئەو تاوانەش حكومەتی هەرێم بریاریدا كە ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسێنێت.
Top