پێشمەرگە ناحیەی قەراجی كۆنتڕۆڵكرد
ئیسماعیل حەمەد، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی قەراجی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی پەیامنێر ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی هێزەكانی پێشمەرگە لە سێ لاوە هێرشیانكردە سەر ناحیەی قەراج و توانیویانە لەماوەیەكی زۆر كەمدا تیرۆرستانی داعش تێكبشكێنن و تەواوی ناحیەی قەراج و گوندە كورد نشینەكانی ناحیەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، ئێستا ئێمە لەناو قەراجین و بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراوە.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی قەراجی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: ناحیەی قەراج بە (باقرت) ناسراوە و سنورێكی فڕاوانی هەیە لە هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب، لەكاتی ئێستادا هەموو گوندە كوردنشینەكان ژمارەیان چل گوندە ئازادكراون و داعش تەنیا لە هەندێ گوندی عەرەبدا ماوە، لە هێرشی ئەمڕۆدا هێزی پێشمەرگە توانی نۆ تیرۆریست بكوژن و سێ ئۆتۆمبێڵیش تێكشكاون.
