لەمەودوا كار بە كۆبۆنی بەنزین ناكرێت
لە پەرلەمانی كوردستان لە زاری پەرلەمانتارانی لیژنەی وزەوە گواستییەوە، كە سەبارەت بە نرخی بەنزین پێشنیازی جیاواز كراوە، بۆیە بڕیاردراوە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەو لیژنە حكومی و پەرلەمانییە، كە رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت نرخی بەنزین یەكلایی بكرێتەوە.
لە راگەیێندراوێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو لیژنەكە، كە كۆپییەكی دراوەتە رووداو ئاماژە بەوەشكراوە، كە نەوتی سپی بۆ ماڵان بەشی پێدوایستی زستانی ئەمساڵ دابینكراوەو بە هەمان نرخی جاران دابەشدەكرێتەوە.
لە راگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، كە كۆتایی مانگی مانگی 9ی ئەمساڵ پێشنیازی حكومەت سەبارەت بە پرۆژەیاسای سندوقی داهاتە نەوتییەكان و كۆمپانیای كوردستان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دەگاتە پەرلەمان.
رووداو
