جەلەولا.. زۆرینەی دەروازەكان لە دەست هێزی پێشمەرگەدان

 جەلەولا.. زۆرینەی دەروازەكان لە دەست هێزی پێشمەرگەدان
بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆرینەی دەروازەكانی جەلەولا لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدان و تەنیا یەك دەروازە لە دەست داعشدا ماوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد) بە KDP.INFO-ی راگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە ناحیەی جەلەولا نزیك بوونەتەوە كە زۆرینەی دەروازەكانیان كۆنتڕۆڵ كردووە و تەنیا یەك دەروازە لە دەست داعشدا ماوە، ئەگەر نا هەموویان لە ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدان.
(كامەران محەممەد) گوتیشی، هۆكاری نەچوونی پێشمەرگە بۆ ناو جەلەولا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بۆمب و تەقەمەنییەكی زۆریان لەسەر رێگە داناوە، بۆیە تا ئێستا نەڕۆیشتوون بۆ ناو سەنتەری ناحیەكە، ئەگەر نا دەتوانن بە ئاسانی كۆنتڕۆڵی بكەن.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، بەداخەوە ئەمڕۆ بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی هێزی پۆلیسی فریاكەوتن لە گوندی حوسێنییە تەقییەوە و لە ئاكامدا چوار كەس شەهید بوون و یەكێكی دیكەیش بریندار بوو.
Top