چەكدارانی داعش 60 دوكانی كرستیانەكانی شاری موسڵیان تالان کردووە

چەكدارانی داعش 60 دوكانی كرستیانەكانی شاری موسڵیان تالان کردووە
بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، ئاشكرای كرد: چەكدارانی داعش دوكانی كرستیانەكانی شاری موسڵ تالان دەكەن .





بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی 14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، سەعید مەموزینی، بە ئاژانسی هەوالی پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا چەكدارانی داعش هۆشدارییان دایە مسیحیەكانی پارێزگای موسڵ، یان ببن بە موسلمان یان باج و خەراج بدەن و یان شارەكە جێبێڵن، مەسیحییەکان شارەکەیان جێ هێشت و چەکدارانی داعشیش دەستیان بە تاڵان کردنی دووکانی ئەم مەسیحییانە کرد.



سەعید مەموزینی گوتی: چەكدارانی داعش دوای جێهێشتنی موسڵ لەلایەن مەسیحییەکانەوە دەستیان بە تالان كردنی زیاتر لە 60 دوكانی هاووڵاتیانی كرستیان کرد كە زۆربەیان دوكانی زێرینگرین .



مەموزینی گوتی: چەكدارانی داعش لە ناوەندی شاردێی باشیك سێ‌ مەزارگەی كوردانی ئیزیدیان تەقاندەوە و لە گوندێكی سەر بە شاردێكە حوسنییەیەكی شیعەكانیان تەقاندەوە .



ئەو بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14 ی پارتی هەروەها گوتیشی: بە پێی ئەو زانیانەی كوتووەتەوە دەستمان، ژمارەێكی دیکەە مەزارگی ئێزیدی و شیعە و كاكەیەكانی پارێزگای موسڵ بۆمرێژ كراون و ئەگەری تەقانەوەیان هەیە .



لە لایەكی تریشەوە چەكدارانی داعش بە بیانووی كاری بەدرەوەشتی گەنجێكی بە رەگەز عەرەبیان لە ناو شەقامی شارەكە بە بەرچاوەی خەلكەوە بەرد باران كرد، تا گیانی لە دەستدا .
Top